سوریا: ئەو بانگەشانەی کە دەڵێن هێزەکانمان چوونەتە ناو سویدا، درۆیە

وەزارەتی ناوخۆی سوریا راگەیاند، "ئەو هەواڵەی کە هێزە ئەمنییەکانمان هاتوونەتە ناو سوەیدا راست نییە."
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سوریا، نورەدین ئەلبابا، لێدوانێکی سەبارەت بە هەندێک هەواڵ کە لەلایەن ئاژانسەکانی هەواڵەوە بڵاودەکرێنەوە، "هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ چوونەتە ناو ویلایەتی سویدا" لێدوانێکی دا و بە درۆ ناوی برد.
لە بەیاننامەکەدا ئەلبابا رایگەیاندووە کە تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بەو ئیدیعایانە نەدراوە و بە توندی ڕاستی هەواڵەکەی ڕەتکردووەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزب الله لە وتارەکەیدا لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی بە ناوی عەلی کەرەکی، رایگەیاند کە ئەوان درێژە بە تێکۆشانی خۆیان دژ بە رژێمی سەهیۆنی دەدەن.
دوابەدوای ئاگربەست لە سوەیدا، ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆماری سوریا داوای لە هەموو هۆزەکان کرد یەکبگرن. جەختیشی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەروەری سوریا تاکە ئەرکی دەوڵەتە و هۆشداریشی دا لە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٧٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٤٨٥ کەس.
ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوە ئیسلامییەکان و کۆمەڵەی زانایان لە سەرانسەری جیهان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هێرشی سەهیۆنییەکان بۆ سەر خاکی سوریایان شەرمەزار کرد.